ساتی کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی لوتفیە مەلا غالیب لە بازیان - فۆتۆ: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
ژمارەی توشبوانی ئۆتیزیم زیاترە لە سێ هەزار
لە بازیان سەنتەرێکی خۆڕایی بۆ توشبوانی ئۆتیزم کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە قەزای بازیان سەنتەرێکی ئۆتیزم کرایەوە کە توانای لەخۆگرتنی 50 منداڵی هەیە و هەموویان بێبەرامبەر چارەسەر وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.11.2023، لە رێورەسمێکدا “سەنتەری ئۆتیزمی لوتفیە مەلا غالیب” کرایەوە کە تاوەکو ئێستا 16 خێزان ناویان تۆمارکردووە تا منداڵەکانیان ببەنە ئەو سەنتەرە.
کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی رایگەیاند، “رێنمایی سەنتەرى ئۆتیزممان بەشێوازێک هەموار کردوتەوە کە ئاسانکارى تێدایە و هەموو منداڵێکى ئۆتیزم لە هەموو نەخۆشخانەکان چارەسەرى بێبەرامبەرە”.
توشبووانی ئۆتیزم لە سەیدسادق راهێنانیان پێدەکرێت
وتیشی، دەیانەوێت لە زاخۆ و سۆرانیش سەنتەرى ئۆتیزم بکەنەوە و لە کفریش کاریان کردوە بۆ کردنەوەى سەنتەرێکى ئۆتیزم.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 561 کەیسی توشبووی ئۆتیزم تۆمار کراون.
نزیکەی چل سەنتەری تایبەت هەن و لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆی راپەڕین سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەیە.