کێبڵی تاوەری کارەبا هۆکار بووە

لە گوندێکی تازەخورماتوو هاوڵاتیەک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەگوندێکی تازەخورماتوو هاوڵاتیەک لەکاتی کارکردن لەسەر بانی ماڵێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، لەسەر بانی ماڵێکی گوندی یەنگیجە لەناحیەی تازەخورماتوی سەربە پارێزگای کەرکوک روویداوە.

عەباس عەبدوڵا برای ئەو هاوڵاتیەی گیانیلەدەستداوە بە 964ی وت، “براکەم لە خانوویەکی گوندەکەمان کاری بەستنی کارەبای کردووە، لەسەر بانی ماڵەکە لەکاتی کارکردن براکەم بێ ئاگا بووە لەوەی کێبڵی یەکێک لەتاورەکانی کارەبا نزیک بووە لەسەر بانی ماڵەکە، سەری بەر کێبڵەکە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە”.

گەنجەکە تەمەنی 29 ساڵە و لەنەتەوەی تورکمانە و دانیشتووی گوندی یەنگیجەی کەرکوکه.

مامۆستایەک لە شارەزوور بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

مامۆستایەک لە شارەزوور بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا