دیمەنێک لە دەروازەی قەزای شارەزوور _ وێنە: 964
دووەم مامۆستایە ئەمڕۆ گیانلەدەستدەدات
مامۆستایەک لە شارەزوور بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا
دیلان محەمەد جەزا
هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارەزوور کە پیشەی مامۆستایە لە کاتی کارکرن لە باخێک گیانیلەدەستدا، بەوتەی سەرچاوەیەکی تەندروستی بێت، “تەزووی کارەبا گرتویەتی”.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023 کاتژمێر 3:30 رووداوەکە لە لە گوندی ئالانە و حاسڵی سنوری قەزای شارەزوور رویداوە، کاتێک مامۆستاکە لە باخێکدا سەرقاڵی کارکردن بووە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی لە شارەزوور سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ئەوەی بە 964 وت، “مامۆستاکە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی قەزای شارەزوورە”.
بە وتەی سەرچاوە تەندروستییەکە بێت، پێش ئەوەی بگات بە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور، بەهۆی کاریگەری رووداوەکە لەسەری گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ ئەوە دووەم مامۆستایە بە دوو هۆکاری جیاواز لە هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدەدات، بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی پارێزگای دهۆک جەڵتە لێیدا و گیانیلەدەستدا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا