گەورەترین ئەنجامە

کوڕانی سەیدسادق گۆڵبارانی دهۆک یان کرد

964+
ژووری هەواڵ

لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، سەیدسادق و دهۆک رووبەروی یەکدی بوونەوە و کوڕانی خاوەن یاریگا پێنج گۆڵی بێ بەرامبەریان تۆمارکرد.

یارییەکە ئەمڕۆ، پێنجشەمە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، لە یاریگای یانەی سەیدسادق بەڕێوەچوو، هاندەرنی خاوەن ماڵ جۆشی زیاتریان بە یارییەکە دابوو.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە یادگار ئیبراهیم گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سەیدسادق لە خولەکی 30 تۆمارکرد، ئەوەش سەرەڕای لەدەستدانی ژمارەیەک هەلی گۆڵکردن لە هەردوولا، بەڵام لە دەستپێکی گێمی دووەم و بەهۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری سەیدسادق لە تۆمارکردنی سەرکەوتنەکان بەردەوام بوون.

لە خولەکی 59ی یارییەکە بۆ خولەکی 80 کاروانی گۆڵەکان بەردەوامی هەبوو، کە هەریەک لە یاریزانان، (بەهادین بەکر، فەرمان عوسمان، یادگار ئیبراهیم “دوو گۆڵ” و ئەحمەد حوسێن) تۆمارکران.

لە دەستپێکی خولی نایابی کوردستان، ئەم یارییە گەورەترین ئەنجامی گەڕی یەکەمی یارییەکانە کە تۆمار کراوە.

تیروپشکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان راکێشرا

تیروپشکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان راکێشرا