سوارێز خۆی گه‌یانده لای مێسی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دواجار لویس سوارێزی یاریزانی ئۆرۆگوایی دڵی داكه‌وت و گه‌یشته‌وه لای مێسی، میدیای ئۆرۆگوای بڵاویانكرده‌وه، لویس سوارێز گرێبه‌ستی بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌وه ده‌كات.
سوارێز ئێستا له یانه‌ی گریمیۆی به‌ڕازیلییه و له كۆتایی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی دێت، بۆیه له سه‌ره‌تای 2024 په‌یوه‌ندی به مێسی و هاوڕێیه‌كانی پێشووی له بارسێلۆنا، بۆسكێتس و ئه‌لباوه ده‌كات.
سوارێز په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له ئاستی خێزانیشدا په‌یوه‌ندییان به‌هێزه و هاوڕێی نزیكی یه‌كترن، پێشتریش بۆ چه‌ند وه‌رزێك له بارسێلۆنا پێكه‌وه یارییان كردووه.