Adblocker نامێنێت

چیتر ناتوانی رێکلامەکانی یوتیوب رابگریت

عادل کانەبی

لە درێژەی کارەکانی کۆمپانیای یوتیوب بۆ زیادکردنی داهاتەکانی لە رێگەی رێکلامکردنەوە، ئێستا کار بۆراگرتنی Adblocker دەکات.

بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی گووگڵ ئۆلوا فالدۆن بە پێگەی راگەیاند، “هەوڵێکی جیهانیان دەست پێکردووە بۆ قەدەغەکردنی ئەم ئەپە”.

وتیشی، کە ئێستا ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو کەسانە چووە کە ئەم ئەپە بەکار دەهێنن کە رایگرن، چونکە لە داهاتوویەکی نزیک ناتوانن بینەری ڤیدیۆکانی یوتیوب ببن.

ساڵانێکە بەشێک لە بەکارهێنەرانی یوتیوب بە دەست رێکلامە بازرگانییەکان دەناڵێنن و بووەتە جێگەی بێزارییان، یوتیوب بۆ ئەو مەبەستە خزمەتگوزاری یوتیوب پریمەری خستووەتە بەرکار،، بۆ ئەمەش بەکارهێنەران دەتوانن بە پێدانی بڕێک پارەی مانگانە لە لە 1 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ راگرتنی رێکلامە بێزارکەرەکان.

یوتیوب لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە AdBlockers بەکارنەهێنن، بەڵام تاکو ئەم دوایەش تەنیا ژمارەیەکی کەمی بەکارهێنەران ئاگادار کراونەتەوە.