رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ئەڵێم
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی دەڵێت: مەزەندە دەکرێت حەماس سەروو 30 هەزار موشەکی عەمبارکراوی هەبێت.
لە بەیانییەوە کە دەروازەی رەفح لە نێوان غەزە و میسر کرایەوە، تا ئەم ئێوارەیە 300 کەس کە پاسپۆرتی بیانییان هەیە پەڕینەوە بەری میسر.
تەندروستیی غەزە دەڵێت: 102 منداڵ لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان و 650 کەس گورچیلەیان پەکی کەوتووە، داوا لە جیهان دەکەین بە هانامانەوە بێن.
ئەردەن باڵیۆزەکەی لە تەلئەبیب گەڕاندەوە و ئەوەی ئیسرائیلیشی ناردەوە بۆ وڵاتی خۆیان، دەڵێ مەرجم ئەوەیە شەڕ بوەستێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت لە شەڕ ناگەڕێین و نامانەوێت شەڕەکەی غەزە وڵاتانی دەوروبەر بگرێتەوە.