جامی مۆندیال. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بە تەنیا مایەوە
مۆندیالی تۆپی پێ له سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی فیفا بە فەرمی رایگەیاند، مۆندیالی 2034 لە شانشینی سعودیە بەڕێوەدەچێت.
جیانی ئینفانتینۆ ئه‌مڕۆ سێشەممە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: “کەنەدا و مەکسیک و ئەمریکا گەورەترین نمایش لەسەر زەوی لە ساڵی 2026 لە ئەمریکای باکوور رێکدەخەن، دوای ئه‌وه مۆندیالی 2030 لە پۆرتوگال و ئیسپانیا و مه‌غریب دێته ئه‌نجامدان، كه چه‌ند یارییه‌كی سه‌ره‌تای له ئەرجەنتین، پاراگوای و ئۆرۆگوای بەڕێوەدەچێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سه‌رۆكی فیفا وتی: لە ئاسیا، سعودیە مۆندیالی 2034 به ته‌نیا رێکدەخات، بە جۆرێک کە سێ وه‌شانی داهاتوو لە 5 کیشوەر لە سەرانسەری 10 وڵات‌دا بەڕێوەدەچن.
ئوسترالیا ئه‌مڕۆ سێشەممە بڕیاری دا خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 كاندید نه‌كات و به‌مه‌ش سعودیە به ته‌نیا وه‌ك تاکە کاندید مایه‌وه و مافی میوانداریكردنی مۆندیاله‌كه‌ی پێبه‌خشرا.