بارسێلۆنا خەڵاتەکانی ژنانی بەدەستهێنا
وه‌ك پێشبینیی ده‌كرا: مێسی هه‌شته‌م بالۆن دۆری برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له پاریس ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گۆڤاری فرانس فوتبۆل به‌ڕێوه‌چوو، لیۆنێل مێسی بۆ جاری هه‌شته‌م خه‌ڵاتی بالۆن دۆری به‌ده‌ستهێنا.
ئاهه‌نگه‌كه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا وه‌ك پێشبینیی ده‌كرا، لیۆنێل مێسیی ئه‌ستیره‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر”ی وه‌ك باشترین یاریزانی 2023 به‌ده‌ستهێنا.
بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن مێسی دوای ئه‌وه دێت، له 2022 نازناوی مۆندیالی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها هه‌ر له بۆنه‌كه‌دا ئایتانا بۆنماتی، كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی بارسێلۆنا بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری كچان.
خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون:
خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكار “خه‌ڵاتی گێرد موله‌ر” پێشكه‌ش به ئێرلینگ هالاند كرا.
ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئه‌رجه‌نتین، خه‌ڵاتی “یاشین”ـی وه‌ك باشترین گۆڵپارێز به‌ده‌ستهێنا، باوكی ئاماده‌بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاو “لاوی زێڕین” به بێلینگهامی یاریزانی ریال مه‌درید درا.
خه‌ڵاتی “سۆكراتیس” پێشكه‌ش به ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل و ریال مه‌درید كرا، به‌هۆی هاوكاریكردنی منداڵان له وڵاته‌كه‌یدا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی پێشكه‌ش كرا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئاستی خانمان خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی جیهانیان وه‌رگرت، دوای بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانیا.