مێسی براوەی 7 بالۆن دۆرە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
کاتژمێر 10:00
ئایا ئه‌مشه‌و مێسی هه‌شته‌م بالۆن دۆر ده‌باته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له ئاهه‌نگێكدا له پاریس، كاتژمێر 10:00 خه‌ڵاته‌كانی ساڵانه‌ی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دابه‌ش ده‌كرێن، كه گرنگترینیان خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه، ناسراو به بالۆن دۆر.
بۆ ئه‌مساڵ هه‌رسێ یاریزان لیۆنێل مێسی، كیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، به‌ڵام ده‌مێكه ده‌نگۆی به‌هێز هه‌یه، كه لیۆنێل مێسی خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه.
پێشتر هه‌ندێك زانیاری دزه‌یان كردبوو، كه مێسی بۆ جاری هه‌شته‌م تۆپه زێره‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
هاوكات بالۆن دۆری باشترین كچه یاریزان و خه‌ڵاتی دیكه‌ی وه‌ك باشترین راهێنه‌ری پیاو و ژن، باشترین گۆڵپارێز و باشترین یاریزانی لاو و چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش دێنه دابه‌شكردن.