باخچەیەک لەناو پارکی سامی عەبدولرەحمان - وێنە: فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان
رێژەی سەوزایی لە هەولێر چەندە؟
پارکێکی گەورە له هه‌ولێر دروست دەکرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، پاركێكی گه‌وره له گه‌ڕه‌كی ژیان له هه‌ولێر به زیاتر له یه‌ك ملیار دینار دروست ده‌كرێت
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “لە پێناو پاراستنی ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر رووبەری 17هەزار مەتری چوارگۆشە بە گوژمەی (1 ملیار و 40 ملیۆن دینار) پارکێکی نوێ دروست ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئێستا هەموو ئامادەکارییەک کراوە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی پاركه‌كه دەکرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، لە هەولێر بە شێوەیەکی گشتی (450) پارک و باخچە و دارستان هەیە، رێژەی سەوزایی گەیشتووه‌تە 19.5%.