وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت
ئامێدی یەکەم قەزایە کارەباکەی بوو بە پریپەید
964+
توانا نەقی
قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە خاوەنی سیستمی پریپەیدی کارەبا.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، قەزای ئامێدی وەک یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سیستمی کارەباکەی گۆڕاوە.
دەشڵێت: لە ئێستادا کار بەو سیستمە دەکرێت لە قەزاکەدا و هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن.
پریپەیدی کاربا سیستمێکی جیهانییە و وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە بە هۆیەوە بە شێوەیەکی ئابووریانە کارەباکە بەکاردەهێنڕێت و لە پلانیاندایە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت.