داواکاریان چییە؟

راهێنەر و یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدان گلەیی دەکەن

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

راهێنەر و یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدانی شاری سلێمانی گلەیی لە یانەکان دەکەن.

هەرچەندە شاری سلێمانی لە یاری گۆڕەپان و مەیدان دەستێکی باڵای هەیە و خاوەنی پاڵەوانی ناوازەیە، بەڵام یانەکان تیپی گۆڕەپان و مەیدان لەخۆ ناگرن و ئەوەش بووەتە جێگەی ناڕەزایی لای راهێنەر و یاریزانان.

رەنجدەر محەمەد راهێنەری یاری گۆرەپان و مەیدان وتی، “ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکان بێدەنگ دانیشتوون و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە دڵی سەرۆکی یانەکان لە خۆیان رازی بکەن و گرنگی بە یارییەکان نادەن.

لای خۆیەوە یەکێک لە پاڵەوانەکانی گۆڕەپان و مەیدان دەڵێت، بە سەرمای زستان و گەرمای هاوین لە یاریگاکاندا مەشق و راهێنان دەکەین و لە پاڵەوانیەتیەکان ئەنجامی گەورە دەستەبەردەکەین، کەچی یانەکان رێز لە ماندووبونمان ناگرن.

لە ساڵانی پێشوودا هەریەک لە یانەکانی سلێمانی، پێشمەرگە، سیروانی نوێ و ئافرۆدێت خاوەنی تیپی بەهێزی گۆرەپان و مەیدان بوون و هەریەکەیان چەندین نازناوی گەورەیان لەسەر ئاستی عێراق و پاڵەوانیەتییەکانی دەرەوە بەدەستهێناوە، بەڵام لە ئێستادا راهێنەر و یاریزانانی ئەو یارییە سەر بە هیچ یانەیەک نین و سەربەخۆ و بێ هیچ پاڵپشتییەک ئامادەکاری بۆ خول و پاڵەوانیەتییەکان دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەبوونی بودجە چالاکییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی پەکخستوو...

نەبوونی بودجە چالاکییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی پەکخستووە