چوامینی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دوو یاریزان پێکراون
ریال مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید یاریی كلاسیكۆی برده‌وه، به‌ڵام گورزێكی كوشنده‌شی به‌ركه‌وت، ئۆریلین چوامینی یاریزانی یانه‌كه دووچاری پێكان بووه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوورده‌كه‌وێته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كه دوێنێ تا كۆتایی یاریی كرد و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو.
میدیای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چوامینی نزیكه‌ی 6 بۆ 8 هه‌فته له یاریگه‌كان داده‌بڕێت و به‌مه‌ش له نزیكه‌ی 9 یاری تیپه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێكانی چوامینی له ئێكسی بچووكی قاچی چه‌پیدایه.
هاوكات فێرلاند مێندیش له یارییه‌كه‌دا تووشی پێكان بووه و هێشتا واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دیار نییه.