دیمه‌نێكی كارى قیڕتاوكردنى له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆك... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى دهۆك
155 شه‌قامى ناوخۆیی قیرتاو ده‌كاته‌وه
دهۆك به قیرتاوكردن خۆى نوێ ده‌كاته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى دهۆك بودجه‌یه‌كی زۆرى بۆ قیڕتاوكردنى ژماره‌یه‌كی زۆرى شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى شاره‌كه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى شهقامهكانى نوێ بكاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پارێزگارى شاره‌كه‌یان بڕیاریداوه 155 شه‌قامى ناوخۆیی له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆك قیڕتاو بكرێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕى پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینارى ته‌رخان كردووه.
ئه‌و بودجه‌یه‌ى ته‌رخانكراوه بۆ سێ پڕۆژه‌ى جیاوازى قیڕتاوكردنه، یه‌كه‌میان قیڕكردن و كۆنكرێت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كانى گژهبهرا، به‌ڕۆشكێ، سه‌رهلدان ، كانى مههمهدهكێ و گه‌لى، كه به‌هه‌موویان 113 شه‌قام له‌خۆ ده‌گرن.
دووه‌میشیان قيركردن و كۆنكرێت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى له گه‌ڕه‌كى ره‌زا، كه 24 شه‌قامی له‌خۆگرتووه.
سێیه‌میشیان، قیڕكردن و كۆنكرێت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ماڵتا كه له 18 پێكهاتووه.