ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە

دوو یاریزانی لاوی یانەی پێشمەرگە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

دوو یاریزانی تیپی لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق کران.

بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و گەیاندنی تیپەکەیان بە یاری کۆتایی خولی لاوانی عێراق و دەستەبەرکردنی پلەی دووەم، هەریەک لە ئیهاب ئیبراهیم و رابەر جەمال لەلایەن عیماد محەمەدەوە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران.

وسام بازگ سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە لە شاری بەغداوە بە 964ـی وت، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یاری کۆتایی خولی لاوانی عێراق هەریەک لە ئیهاب و رابەر بانگهێشتی ریزی هەڵبژادەی عێراق کران.

وتیشی، هەمیشە تیپە تەمەن جیاوازەکانی تۆپی پێی پێشمەرگە یاریزانانی ئاست بەرزی لەخۆگرتووە و هەمووشیان دەرچووی فێرگەی یانەکەیانن.

دوای ئەوەی تیپی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی خولی عێراقی بەدەستهێنا، تیپی لاوانیش ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28. 10. 2023، لە یاری کۆتایی بە لێدانی یەکلایی کەرەوەکان بەرامبەر بە یانەی بەحری توشی شکست هاتن و پلەی دووەمی خولی لاوانی عێراقیان دەستەبەرکرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای ماوەیەک چاوەڕوانی یانەی پێشمەرگە جامەکەی وەردەگر...

دوای ماوەیەک چاوەڕوانی یانەی پێشمەرگە جامەکەی وەردەگرێت