له هه‌ریر
ساڵ ساڵی دروستکردنی سرکە و شەربەتی هەنارە
964+
ئاکام غەفور-هەریر
له هه‌ریر پێنج كارگه‌ى داكوتانى هه‌نار و دروستكردنى شه‌ربه‌تى هه‌نارى لێیه، به قسه‌ى خاوه‌نى یه‌كێك له‌و كارگانه ساڵانه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریر به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هێنن بۆ كارگه‌كان.
شێروان ئیسماعیل، خاوه‌نى یه‌كێك له‌و كارگانه‌ى ناحیه‌ى هه‌ریره، به 964ـى وت، ساڵانه له‌م وه‌رزه خه‌ڵكی له‌ناو هه‌ریر و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریر روویان تێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سركه‌ى هه‌نار و شه‌ربه‌تى هه‌ناریان بۆ دروست بكه‌ن.
وتیشی “له هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش هه‌نار دێته كارگه‌كه‌مان و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
مامۆستا باست یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو هه‌نارى هێنابووه ئه‌و كارگه‌یه بۆ شه‌ربه‌ت، به 964ـى وت، تامی ئەو شەربەتەی دروستی دەکەن تایبەتەو هیچ شتێکی تێکەڵ ناکرێت، چونكه ده‌ڵێت “ئەوەی لە بازاڕدا هەیە و پڕە لە خوێ و شەکر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئەو هەنارەی دەکرێتە سرکە و شەربەت دەبێت ترش و مێخۆش بێت.
به قسه‌ى ناوبراو، نرخی هەنار لە بازاڕ کیلۆی به 500 دینارە.
به‌پێی خه‌ملاندنه‌كانى خاوه‌نى ئه‌م كارگه‌یه، لە 20 کیلۆ هەنار دوو بۆ سێ کیلۆ سرکەی لێ بەرهەم دێت، لە سندوقێک هەناریش زیاتر لە پێنج کیلۆ شەربەتی لێ بەرهەم دێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن