دیمه‌نى كاركردن له پڕۆژه‌ی گوندێكی ناحیه‌ى ئاشتى... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
له كۆى 23 گوند
رێگاى 20 گوندى ناحیه‌یه‌كى كۆیه قیرتاوكراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى له سنوورى كۆیه، له كۆى 23 گوندى سنوورى ناحهیهكهیان، رێگای 20 گوند قیرتاوكراون.
گونده‌كانى سنووری ناحیەی ئاشتی زۆربەیان پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ جێبەجێكراوە و هەندێكیشیان لە بواری جێبەجێكردندان، له ته‌واوى گونده‌كان قوتابخانەی بنەڕەتی هەیە و دوو خوێندنگای ئامادەیش لە سنوری ناحیە هەن.
هه‌ڵگورد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى ئه‌و زانیارییانه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد و وتیشى، قیرتاوكردنى رێگاى ئه‌م گوندانه له ماوه‌ى دوو ساڵ و نیو بووه و درێژی قیرتاوكردنى ئه‌و رێگایانه‌ش بە درێژایی 71 کیلۆمه‌تر و 700 مه‌تر بووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، دوو ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا رێگا گوندێك به ناوى كلێسه له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا قیرتاو كرابوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا رێگاى سێ گوندیان ماوه قیرتاوى بكه‌ن.
پێشتر ناحیەی ئاشتی گوندی خرابە بووە و لە بەرواری 10.11.1998 لە گوندی خەرابەوە كرا بە ناحیەی ئاشتی.