دیمەنێک لە کلاسیکۆ دۆستانەی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی لووتكه‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ ئێواره یاریی كلاسیكۆ له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له لالیگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه له گه‌ڕی یازده‌ی خوله‌كه‌یه، كاتژمێر05:15 خوله‌ك به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی لویس كۆمپانێس له بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌درید له پله‌ی دووه‌مه به 25 خاڵ و بارسێلۆناش له دوای ئه‌و دێت به 24 خاڵ.
یانه‌ی جیرۆنا شه‌وی رابردوو به شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرت به 28 خاڵ، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكی گه‌ڕی 11 به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی سێلتاڤیگۆی برده‌وه.
كلاسیكۆی ژماره 255
یاریی ئه‌مڕۆ كلاسیكۆ ژماره 255 ده‌بێت له نێوان هه‌ردوو یانه، تا ئێستا ریال مه‌درید 102 بردنه‌وه، بارسێلۆنا 100 بردنه‌وه‌یان له كلاسیكۆیه‌كاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها 52 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا.
چوار یاریزانی نوێ له كلاسیكۆ
له یاریی ئه‌مڕۆدا چوار یاریزان بۆ یه‌كه‌مجاره دێنه ناو كه‌شی كلاسیکۆی فەرمی و به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بێلینگهام و كیپای گۆڵپارێز له ریال مه‌درید، هه‌روه‌ها گۆندۆگان و كانسێلۆ له بارسێلۆنا، هەرچەندە هەندێکیان لە کلاسیکۆی دۆستانەی ئەمریکا بەشدارییان کرد.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراو:
به پێی پێشبینیی میدیای ئیسپانیا، پێده‌چێت پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه ئه‌مڕۆ به‌م جۆره‌یه بێت.
بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
بەرگری: کانسێلۆ، ئاراوخۆ، کریستینسن، باڵدی
ناوەڕاست: رۆمیۆ، گوندۆگان، گاڤی و لامین
هێرشبەر: لیڤاندۆڤسکی و جواو فێلیکس
ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: کیپا
بەرگری: کارڤاخال، رودیگێر، ئالابا، مێندی
ناوەڕاست: چوامینی، کرۆس، فیدی ڤاڵڤێردی، بێلینگهام
هێرشبەر: ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئه‌لیمریا – لاس پالماس 03:00
بارسێلۆنا – ریال مه‌درید 05.15
ریال مایۆركا – خیتافی 07:30
قادێش – سێڤییا 10:00