شارەوانی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

964+

توانا نەقی

سەرەڕای کۆکردنەوەی لەلایەن کۆمپانیاکانی پاککردنەوە کەچی زبڵ وخاشاک بەشێک لە کۆڵان و گەڕەکەکانی سلێمانی تەنیوە و دیمەنێکی ناشیرینی دروستکردووە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هاوکاری کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بن، زبڵەکانیان لەناو سەلەی خۆڵ  بە کۆکراوەیی دابنێن و بە ناو گەڕەکەکاندا پەرش و بڵاوی نەکەنەوە.

دەشڵێت، جگە لە زیانەکانی سیمایەکی ناشیرین پیشاندەدات و تەنیا بە خستنە کیسەی خۆڵەوە هاوکاری کارمەندانی پاککەرەوە بن.

لە وێنەکاندا کە شارەوانی بڵاویکردووەتەوە، سەر شۆستە، بن ئەو دارانەی لەسەر شەقامەکانن، زەوی چۆڵی ناو گەڕەکەکان و تەنیشت قەبرستان تەنراون بە زبڵ و خاشاک،  سەرجەمی ئەو شوێنانەش ئاوەدانین و خەڵکی لێ دەژی.