ژمارەیەک لە بازە دەستبەسەردا گیراوەکان کە ئامادەکرابوون بۆ کاری قاچاخ _ وێنە: راگەیاندنی دەستەی دەروازە سنورییەکان
لە دەروازەی سەفوان
چوار قاچاخچی دەیانویست 11 باز ببەنە دەرەوەی عێراق دەستگیرکران
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی 27.10.2023، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 11 بازی لە دەروازەی سنووری سەفوان راگەیاند، کە بۆ کاری قاچاخچێتی ئامادەکرابوون.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وتووە، “لە ئەنجامی چڕکردنەوەی رۆڵی چاودێری و رێگریکردن لە کاری قاچاخچێتی، بەرێوەبەرایەتی بەندەری سنووری سەفوان، توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە هاوڵاتییەکی عێراقی و سێ کەسی دیکەیان هەڵگری پاسپۆرتی بیانی بوون و دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە”.
بۆ ئاشکراکردنی ئەو کارە دەستەکە پشتی بە دەزگای هەواڵگری و دەروازەکانی وڵاتی کۆیت بەستووە، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بێت،”کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان لەگەڵ تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکانیان رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەفوان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەر بگیرێتەبەر”.