تەمەنی نۆ مانگ بوو

منداڵێک بەهۆی قووتدانی دەنکە هەنار گیانیلەدەستدا

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمرۆ منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان بەهۆی قووتدانی دەنکەهەنارە خنکا و گیانیلەدەستدا.

ئه‌رشه‌د خاڵى ئه‌و منداڵه‌ بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ خوارزاكه‌ى به‌ناوى “گ.م.ع” به‌هۆى قوتدانى ده‌نكه‌ هه‌نارێكه‌وه‌ گیانىله‌ده‌ستداوه‌.

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شێخانیش، مقدم خەلیل گۆران، بەڕێوه‌بەری بنکەی پۆلیسی ئه‌م نەخۆشخانەیه‌ بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتژمیر 7:00 منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەكه‌یان كه‌ ده‌نكه‌ هه‌نارى قووتدابوو.

وتیشی “منداڵەکە خەڵکی ناحیەی کەلەکچی لە گەڕەکی گلەشینن، به‌ قسه‌ى خێزانەکەى ویستوویانە ئاوی دەنکە هەنارەكه‌ بخەنە دەمیەوە، بەڵام بەهەڵە چووەتە نێو گەرووی و دواتر گواستراوەته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و لەوێ گیانیلەدەستداوه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن