دەقیقەیەک هەموویان هەڵسانە سەر پێ

رەخنەکان بەهۆی شەڕی غەزە ئەلیسای نەوەستاند

پەرستۆ ساڵح

ئەلیسا لە ئاهەنگێکدا خۆی کەشخە کردووە، بەڵام وەک دەڵێ دڵی لای فەلەستینییەکانە، بۆیە پێش ئەوەی فوو بە مایکدا بکات داوای خولەکێک وەستان لە خەڵکەکە دەکات.

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا (21)ی مانگ لە (ئەڵمانیا) ئاهەنگی هەبوو، زۆر کەس رەخنەیان لێ گرت، وتیان لە غەزە خەڵک دەکوژرێ چۆن دەبێ ئاهەنگ بکات.

کەسێکی وەک ریهام سەعید، ژنە میدیاکاری میسری وتی ئەرێ رەوایە دراوسێکەت پرسەی هەبێت و تۆ ئاهەنگ بکەیت؟

بێگومان ئەلیساش وەڵامی خۆی هەبوو، لە ئینیستاگرامی خۆی نوسیبووی، هیچ کار و پیشەیەک نەوەستاوە، بۆ ئێمە بوەستین، خۆ ناکرێ کەسانێکی بێ ئیش و بێکار وەتەنیەت بە ئێمە بفرۆشن.