کەمپینێک بۆ فرۆشتنی بەرھەمی شاعیرێک راگەیەندرا
+964
دیلان محەمەد جەزا
لهبهر دهركى سهراى شاری سلێمانى، کەمپنێک بۆ فرۆشتنی بەرھەمە شیعری، کوردۆ عەبدوڵای شاعیر راگەیەندراوە و بەرھەمەکانی تیادا دەفرۆشرێت.
کوردۆ عەبدوڵاى شاعیر بە +964 ی ڕاگەیاند، چەند ھاوڕێیەک و شاعیرێک دوای 14ساڵ ھەستاون بە چاپکردنی کتێبەکەی و پێشەکی کتێبەکەشی لەلایەن ئازاد پێنجوێنیەوە بۆ نوسراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نامیلکە شیعریە لە 120شیعری عاشقانە پێکھاتووە و پێشکەشی عاشقانی دەکات.
باسی لەوەشکرد، ھاوڕێیەکی بڕی 500 دانەی بۆ چاپکردووە، لەبەر ئەوەی خۆی نەیتوانیوە لە ڕووی ماددیەوە چاپکردنی بگرێتە ئەستۆ.
وتیشی “ئەم کەمپەینە بۆ فرۆشتنی کتێبەکەی لەلایەن شاعیرەکانی ھاوڕێمەوە راگەیەندراوە و نرخم لەسەر دانەناوە بۆ بژێوی ژیانی خۆم بێت و ھەر کەسێک چەند دەدات ئازادە”.