24 گوند بێ کارەبای نیشتمانین

کارەبای نیشتمانی گەیەندرایە شەش گوندی گەرمیان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

شەش گوندی گەرمیان لە ناحیەی رزگای، کارەبای نیشتمانیان بۆ راکێشرا و تۆڕی کارەبای گوندی سەید مەحمودیش نۆژەنکرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.10.2023، لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەدا، حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان وتی، لە دوای ئەم شەش گوندە، لە هەموو سنووری ئیدارەی گەرمیاندا تەنیا 24 گوند ماون کارەبای نیشتمانیان بۆ رابکێشرێت، پرۆژەی کارەبای ئەو 24 گوندەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راکێشانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەو شەش گوندە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا بە بڕی 560 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.

پرۆژەی کارەبای ئەو 24 گوندەی دیکەش لە گەرمیان، پێویستی بە زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دینارە.

ئەو گوندانەی ئەمڕۆ کارەبایان پێگەیشت، ئەم شەش دانەیەن: بوەکە، دەنگەوەرە، قەبری مەلا، قەڵبەزە، کەنی زەردی باشکی و کاکەبرا.

كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوندێكی ناحیه‌...

كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوندێكی ناحیه‌ی رزگاری