دەرماڵەی بۆ چەند پلەیەکی وەزیفی زیادکرد
حکومەتی عێراق 100 هەزار دینار بۆ بەشێک لە خانەنشینان زیاد دەکات
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی عێراق بریایدا هەموو ئەو خانەنشینانەی موچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە بڕی 100 هەزار دیناریان بۆ زیاد بکات، ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەچێتە بواری جێنەجێکردنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند بڕیارێکی دەرکردووە، سودانی وتویەتی، یەکخستنی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی 34 جۆر دەرماڵە هەیە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لیژنەیەکمان بۆ بەدواداچوونی موچەی فەرمانبەران پێکهێناوە و ئەو بڕیارەی دراوە لە سودی ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانە دێت کە موچەکەیان کەمە.
هاوکات بڕیاردراوە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە پلەی 8 و 9 و 10 هەن و هیچ دەرماڵەیەک وەرناگرن، بەڕێژی %50 دەرماڵەیی هەمیشەییان بۆ هەژمار بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان کەمترین موچەی خانەنشینی لە عێراق 500 هەزار دینارە.