دیمه‌نى یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى له هه‌ڵه‌بجه دروستكراون ... وێنه: هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه
بزانه هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو كه‌سێك بۆى نییه له‌م شوێنه شینه ئۆتۆمبێلى رابگرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه چه‌ند شوێنێكى تایبه‌ت له ناو بازاڕى پارێزگاكه‌یان بۆ وه‌ستانى ئۆتۆمبێلى خاوه‌ن پێداویستییه‌كان دروست ده‌كات و رێكخراوێكی كه‌مئه‌ندامانیش داواكاری خۆیان بۆ ئه‌م شوێنانه هه‌یه.
پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه دروستكردنى سێ شوێن بوو، به‌ڵام وه‌ك به‌شی ئه‌ندازه‌یی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌ڵێت، ته‌نیا دوو شوێنیان دروستكردووه و جارێ نه‌یانتوانیوه شوێنى سێیه‌میان بۆ دروست بكرێت.
عه‌مید ئه‌نوه‌ر قادر مه‌حمود، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ى دروستكراون وه‌ك خزمه‌تگوزارى تایبه‌ته بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانى شاره‌كه‌یان.
وتیشی “هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى له‌سه‌ر ئه‌م شوێنانه بكات، سزاى ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌و شوێنانه تایبه‌تن”.
لایخۆشییه‌وه، رێكخراوى کەمئەندامانى هه‌ڵه‌بجه داوا له شوفێر و ماتۆڕسوارانى شاره‌كه‌یان ده‌كات، کە ئەم شوێنانە تایبەتن بە پاركکردنی ئۆتۆمبێلی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆیە داواكارن پابەندبن پێیه‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن.