تەمەنیان 200 ساڵ دەبێت
دوو خانووى دیكه‌ى كلتوورى له رواندز نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
10 خانووى ته‌مه‌ن 200 ساڵى له رواندز هه‌ن و ناویان لێنراوە خانووى كلتوورى، هه‌ندێكیان داڕماون و دانه‌یه‌كیشیان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
پلانێك له قایمقامییه‌تى قه‌زاى رواندز هه‌یه ته‌واوى ئه‌و خانووانه نۆژه‌نبكرێته‌وه و دواتریش خاوه‌ندارێتییه‌كه‌یان بخرێته سه‌ر موڵكی گشتى.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى رواندز به 964ـى وت، پارساڵ دانه‌یه‌ك له‌و خانووانه‌یان نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه و دراوه‌ته‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ى و ئێستا له‌ناویدا نیشته‌جێیه.
وتیشی، “بۆ ئه‌مساڵ دوو خانووى دیكه نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه و ره‌زامه‌ندیمان له ئیداره‌ى سۆران وه‌رگرتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له داهاتوو كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌و خانوانه ده‌كه‌ن بۆ موڵكی گشتى و خاوه‌نه‌كانیشیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
قایمقام پلانی داهاتووى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و خانووه كلتووریانه‌شى بۆ 964 ئاشكرا كرد كه ده‌خرێنه سه‌ر كه‌رتى شوێنه‌وار و له كه‌رتى گه‌شتیاریشدا سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
روونیشیكرده‌وه، كه شێوازى بیناسازى رواندز تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه به‌پێی ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى میر محه‌مه‌د له رواندزه‌وه هه‌موو ناوچه‌كه به‌ڕێوه براوه.