500 کیلۆمەتر

چەکە نهێنییەکەی حەماس رەنگە سەرلەبەری پلانی شەڕ ئاوەژوو بکاتەوە

ژووری هەواڵ

ئیسرائیلییەکان دەڵێن، لە ژێر غەزەدا شارێکی دیکە بنیادنراوە، مەزەندە دەکرێت درێژی تۆڕی تونێلەکان بگاتە 500 کیلۆمەتر، تۆڕێک کە لەمپەڕ، بۆ ئەوپەڕی شار درێژبووەتەوە، باڵی چەکداری حەماس چەک و تەقەمەنی و خۆراک و تەنانەت موشەکەکانیشی پێدا دەگوازنەوە.

سەرەتای بنیادنانی تونێلەکانی غەزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، کاتێک چەند کەسێک تونێلی سەرەتاییان لە هەردوو بەری شاری رەفح لە نێوان فەلەستین و میسر دروستکردبوو، بەرینی تونێلەکە تەنیا 50 سانتیمەتر بوو، چەک و ئازوقەی پیادا دەگوازرایەوە.