سی ڤی بنێرن

وەزارەتی پەروەردە ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان هەڵدەسەنگێنێت

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی، پەیمانگایەکی پیشەیی پێنج ساڵی، بە زمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە و وەزارەتی پەروەردە مامۆستای بۆ دەگوازێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.10.2023، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەر مامۆستایەکى دەرچووى زمانى ئینگلیزى، کە بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى هەبێت و میلاک یان وانەبێژ بێت، دەتوانێت سیڤى خۆى بۆ ژوورى ئەلیکترۆنى وەزارەتى پەروەردە بنێرێت و چانسی خۆی بۆ وانە وتنەوە لە پەیمانگاکە تاقی بکاتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە بە مەبەستی دامەزراندنی مامۆستای نوێ نییە و تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگوازرێنەوە بۆ پەیمانگاکە کە توانای وانە وتنەوەیان هەیە بە زمانی ئینگلیزی.

لەلایەن تیمێکى پسپۆرەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان دەکرێت و دواتر بڕیار لەسەر گواستنەوەیان دەدرێت.

خوازیار دەبێت سیڤیەکەی بەشێوەی (pdf) بۆ واتس ئەپ یان ڤایبەری ئەم ژمارانە بنێرێت: 07505103232، 07505106262، 07506363 و 07505106464. پێویستە وردەکاری تێدابێت بە ژمارەی تەلەفونیشەوە.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە کە رێکەوتی 9.11.2023 دوا وادەیە بۆ ناردنی سیڤی.