دیمەنی وەرگرتنی نەوت لە لایەن هاوڵاتیانەوە - وێنە: 964
کەی نەوتەکە دەگات؟
لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی دوو هەفتەدا، لە شەش قەزا و ناحیەی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 13 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا، بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە سەنتەری شار دابەش بکرێت.
لە رێکەوتی 9.10.2023 تاوەکو 23.10.2023، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە بەسەر 63 هەزار و 260 خێزان لە پێنجوێن، سەیدسادق، رانیە، ماوەت، شارباژێڕ و بازیان.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و هەفتەی داهاتووش لە سەنتەری شاری سلێمانیش دەست بە دابەشکردن دەکرێت.
نزیکەی 94 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، نزیکەی 94 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان پیدراوە.
نزیکەی 105 هەزار دینار لە هەر خێزانێک وەردەگیرێت لەبەرامبەر 200 لیتر نەوت.
پێویستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی نەوتی هەبێت، چونکە پێدانی نەوت تەنیا لە رێگای ئەو کارتەوە دەبێت.