رێگاى گوندێكى سه‌رسنوور له شارباژێر قیڕتاو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیارى قیڕتاوكردنى رێگاى گوندى “ده‌شتێ”ى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌تى دا‌و، ماوه‌ی هه‌فتیه‌كیشه ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى كردووه.
درێژى رێگاكه هه‌زار و 200 مه‌تره و پانییه‌كه‌شى 6.5 مه‌تر و سێ پرد و قه‌نته‌ره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه دروستده‌كرێن.
بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى زیاتر له 155 ملیۆن دیناره.
هاوژین عه‌لى پارێزه‌ر و خه‌ڵكى ئه‌م گونده به 964ـى وت، ماوه‌ى دوو ساڵ و نیوه خه‌ریكی ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى قیڕتاوكردنى گونده‌كه‌یانن و یه‌كه‌مجاره رێگاى گونده‌كه‌یان قیڕتاو ده‌كرێت.
وتیشی “هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی و کۆمپانیای سروشتی گۆڕانگە ده‌ست به‌كاره‌كانى دروستكردنى رێگاكه‌یان كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بارانى زستان رێگرى نه‌كات ئه‌مساڵ قیڕتاوكردنه‌كه‌شی ته‌واو ده‌كرێت.
گوندى ده‌شتێ له سنوورى شارباژێر كه‌تووه‌ته سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و ئێستا 25 ماڵى لێ ده‌ژیت 72 میلۆمه‌تریش له‌ناوه‌ندى سلێمانییه‌وه دووره.