تركتۆرێك جاڕهگهنمێك دهكێڵێتهوه... وێنه: سۆسیال میدیا
كارئاسانی بۆ جوتیاران ده‌كه‌ن
رووپێوی ئه‌و زەویانه ده‌كرێت كه به گه‌نم داده‌چێندرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کشتوکاڵى هەرێم كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى رووپێویكردنى ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات، كه جوتیاران ده‌یانه‌وێت بۆ ساڵى دادێ گه‌نمى تێدا بچێنن.
فۆڕمێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكراوه و تێیدا داواى ئه‌و زانیاریانه‌یان لێكردوون، كه پێویسته له باره‌ى رووبه‌رى زه‌وی و رێژه‌ى داچاندنى گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان بزاندرێت.
هیوا عەلى، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم به 964ـى راگەیاند، دەیانەوێت له‌رێگه‌ى ئه‌م فۆڕمه‌وه به‌رچاویان روون بێت، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ر و به‌رهه‌مى گه‌نم و وەرگرتنى لە سایلۆکان بزانن.
وتیشی “ئەمساڵیش بنەتۆوى گەنم بە نرخى پاڵپشتى کراو ده‌ده‌نه جوتیاران و له كاتى دەستپێکردنى وەرزى چاندن به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كه‌ین”.
به قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، له رێگه‌ى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانییه‌وه کارى پێویست ئەنجام ده‌دەن، كارئاسانیش بۆ جوتیاران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات ئه‌و رووپێوییه ئه‌نجام بدرێت.