لە شەوی لەدایکبوونی مەسیح؛ ژنە کریستیانەکانی کەرکوک کولیچە ئامادە دەکەن
964+
دیسکی عەرەبی
لەگەڵ دەستپێکردنی شەوانی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح، لە سیکانیانی باکوری شاری کەرکوک، ژمارەیەک ژن لە ماڵی “ئوم یەعروب” کۆبوونەتەوە بۆ ئامادەکردنی کولیچەی کریستیانی بە هەموو جۆرەکانییەوە.
ژنە کریستیانەکان بە شێوازی ئاخاوتنی زمانی خۆیان پیرۆزبایی لە یەکتری دەکەن بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح و دەستیان کردووە بە دروستکردنی بڕێکی زۆر لە کولیچەی جەژن.
هیوا و ئاواتی کریستیانەکانی کەرکوک زۆرن، بەڵام دیارترینیان گەڕانەوەی کەسە نزیکەکانیانە کە بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری عێراق کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
شایەنی باسە کولیچە یەکێکە لەو شیرینیانەی کە عێراقییەکان لە جەژن و بۆنە تایبەتەکاندا پێشکەشی دەکەن، لە هەویری ئارد بەشێوەی قاڵبی تایبەت و نەخشێنراو دروستدەکرێت و ناوەکەی پڕدەکرێت لە خورما و هەنگوین و شەکر یان دۆشاوی خورما یان گوێز و فستق.