بزانە لە چی گیریان خواردبوو
سێ بێچوه پشیلهكهى سه‌روچاوه به دایكیان شادكرانهوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، كارمه‌ندانى به‌رگریى شارستانیى سهروچاوەى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، سێ بێچووه پشیله له مردن رزگار ده‌كه‌ن و بە دایكیان شادکرانەوە.
سێ بێچووه‌كه له‌ناو ژوورێكدا قاچ و ده‌ستیان له تۆڕى وردى ماسیگرتن ئاڵاوه و بڕستى لێ بڕیون و دواى رزگاركردنیشیان ده‌بیندرێت دایكه‌كه‌یان باوه‌شیان پێدا ده‌كات.
هێمن ئه‌حمه‌د، كارمه‌ندى به‌رگریى شارستانیى سه‌روچاوه به 964ـى وت، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه تیمه‌كانیان له گیرخواردنی ئه‌و سێ بێچووه پیشیلهیه ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ده‌ستوبردیان لێكردووه و هه‌ر زوو رزگاریان كردوون.
وتیشی “رزگاركردنى ئاژه‌ڵیش كارى ئێمه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌سپێكى له قۆڕداچهقیو له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانی له سنوورى رانیه رزگاركراوه”.