دیمەنی رووداوی هاتوچۆ لە سنووری کۆیە - وێنە: هاتوچۆی کۆیە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان کۆیە و دوکان پێنج کەس بریندار بوون
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بۆگد رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و پێنج کەس بریندار بوون.
سەنگەر سەعید وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ لە نێوان تۆیۆتاکرۆلا و تۆیۆتا کامرییەک روویداوە.
وتیشی، دوو پیاو دوو منداڵ و ژنێک بریندار بوون و بریندارەکان نێردراون بۆ نەخۆشخانە و برینیان سوکە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەر ئەو پێنج کەسە هەبون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی