یەكەمین كۆڕبەندی ئابوری ئەڵمانیا و كوردستان دەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
لە ساڵی نوێدا یەكەمین كۆڕبەندی ئابوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا دەكرێت و بەرهەمی خۆماڵی هەناردە دەكرێت.
كۆمهڵهى دۆستایهتیى كورد و ئهڵمانی ئەو کۆڕبەندە رێکدەخات کە رێكخراوێكی كوردی – ئەڵمانیە.
ئارمانج عهگید نێروهیى، رێكخهرى گشتیى كۆڕبهندهكه بە +964ی راگەیاند، “كۆڕبەندەكە لە بەرلین دەكرێت، ١٢٦وەبەرهێنەری هەرێمی كوردستان بەشداری تێدادەكەن، لە دوای شەش مانگی دیكە لە هەرێمی كوردستان كۆڕبەندی دووەم لە هەولێر دەكرێت”.
سێو، هەنار، هەنگوین، گوێز، پەتاتە، برنج و ترشەسماقی كوردستان هەناردەی ئەڵمانیا دەكرێت، براندینگ بۆ بەرهەمەكان دەكرێت و لە قۆناغی داهاتووشدا، بەرهەمە خۆماڵییەكانی دیكە هەناردە دەكرێن و هەلیكار بۆ كرێكاری ناوخۆیی دەڕەخسێندرێت، نێروەیی وای وت.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان و ١٢٦ وەبەرهێنەر و هەر سێ ژووری بازرگانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی كوردستان بەشداری تێدادەكەن.
بە قسەی رێکخەرەکانی، ئامانج لەم كۆڕبەندە بۆ بۆ دروستكردنی هەلیكاری زیاتر و دروستكردنی كارگەی نوێیە لە كوردستان، هەروەها هەناردەكردنی بەرهەمەكانی هەرێمی كوردستانە بۆ دەرەوەی كوردستان.