لە ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازکراوە شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى شه‌هیدان پێشنیازى كردووه‌، بۆ له‌مه‌ودوا، له‌برى زه‌وى، شوقه‌ى بێ به‌رانبه‌ر بدرێته‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌ راسپێردراوه‌.

له‌ ماوه‌کانى رابردوو، دەیان هەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشکراوه‌ و دوایین بڕیاریش ساڵی 2019 بوو كه‌ بڕیاردرا بە دابەشکردنی 11 هەزار و 141 پارچە زەوی.

عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە 964+ی وت، لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری شەهیدان داوای کردووە، لەبری زەوی، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرێت.

وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ ئەوەی کار لەسەر پێشنیازەکە بکەن، چونکە وەزارەتی شەهیدان و شارەوانی پێداچوونەوە دەکەن و لیژنەیەکی باڵا پێکهاتووە تاوەکو کار بۆ دروستکردنی ئەو شوقانە بکرێت و کەسوکاری شەهیدان سوودمەند بن، بەبێ بەرانبەریش شوقەیان بۆ دروست بکرێت.