هۆکاری چییە؟

بەم هەینیە نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

964+

فەهمی نەبی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد، بەراورد بە کاتی داخستنی %1.03 بەرزبووەتەوە.

نەوتی برێنت هەر بەرمیلێکی 93 دۆلار و 30 سەنتە، دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوتی جیهانی 92 دۆلار و 58 سەنت بووە، ئەمە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنە لەماوەی ئەم هەفتەیە.

بەرزبوونەوەکان نەوتی سوکی تەکساسیشی گرتەوە، هەر بەرمیلێک نەوت 89 دۆلار و 32 سەنتە.

شارەزایانی ئابوری دەڵێن هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ترسە لەزیادبوون و تەشەنەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە.

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت

ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت