نەیمار بە گریانەوە یاریگەی جیهێشت. فۆتۆ: ئاژانسەکان
نه‌یمار ئه‌م وه‌رزه‌ش فت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
جارێكی دیكه نه‌یمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری به‌رازیل و هیلالی سعودی، دووچاری پێكانێكی قورس هات و به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2026، به‌ڕازیل شەوی رابردوو “بە کاتی ئەمریکا” به دوو گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای دۆڕا، له‌وه‌ش خراپتر، نه‌یماریش له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م به‌هۆی پێكانێكی قورسه‌وه، به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
نه‌یمار به‌م دواییه چووه‌ته هیلالی سعودی و له شوباتی رابردووش تا كۆتایی وه‌رزی رابردوو به‌هۆی پێكان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له یاریگه‌كان دووربوو.
بۆیه پێكانی ئه‌م جاره‌شی زیانێكی زۆر له هیلالی سعوودی ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌ڕازیل ده‌ڵێن، به لای كه‌مه‌وه نه‌یمار سێ مانگی دیكه ناتوانێت یاریی بكات.