پیرۆزبایی لە باوکی دەکات
رەوا جەمال کۆچ دەکات
+964
پەری ساڵح
پاش دوو ساڵ دابڕان هونەرمەند رەوا جەمال عەبدول لە رۆژی لەدایکبوونی باوکیدا هەواڵی بڵاوکردنەوەی کلیپێکی نوێ بە ناوی “کۆج” رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هونەرمەند رەوا جەمال عەبدول، چونکە مامۆستا جەمال عەبدولی باوکی رۆژی لە دایکبوونیەتی و تەمەنی بوو بە 83 ساڵ، کە یەکێکە لە کەسایەتیە دیارەکانی کوردستان و لە دوای راپەرینی 1991 یەکەم پارێزگاری سلێمانی بووە.
رەوا جەمال لە هەژماری خۆیەوە لە ئینستاگرام ترایلەری کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن هێمن حەمە ساڵحەوە تێکستی نووسراوە و بورهان موفتی زادە ئاوازی بۆ داناوە.
پێشتر بۆ ترێندی 964 رەوا جەمال وتبوی، ستایلی گۆرانی کۆچ بە شێوازی پۆپە و ئاماژەش دەدات بەوەی هەمیشە لە گۆرانییەکانی گرنگی بە جیلی کۆن و نوێ دەدات تا هەمووان چێژ لە بەرهەمەکانی ببنینن، پێشی وایە ئیشی جوان دەمێنێتەوە، نەک پڕبینەری بەرهەمەکە بۆ کاتێکی دیاریکراو.
رەوا جەمال عەبدول 41 ساڵ تەمەنیەتی و دهرچووى كۆلێژی پزیشكی ددانه، ساڵی 2013 یەکەم ئەلبومی بەناوی”گەڕانەوە” بڵاوكردەوە.