مێسی لە بالۆن دۆری هەشتەم نزیکە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چۆن زانراوە؟
مێسی براوه‌ی بالۆن دۆری ئه‌مساڵه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد، لیۆنێل مێسی براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵه و به یاریزانه‌كه‌ش راگه‌یاندراوه.
میدیاكان زانیاریی ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، تیمی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ گه‌شتی ئه‌مریكایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌ن، كه شتێكی ئاساییه هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، چاوپێكه‌وتنی یاریزانه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
گۆڤاره‌كه بڕیاره ناوی 30 یاریزان وه‌ك به‌ربژێر بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان وا دزه‌یان كردووه، مێسی ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ی له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ستهێنا و نزیكه‌ی ركابه‌ری بۆ ئه‌مساڵ نییه.
ئاهه‌نگی به‌خشینی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ له 30ی ئه‌م مانگه له پاریس ده‌كرێت.
مێسی براوه‌ی حه‌وت براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆره.