سووتانەکەی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ باس باسی جه‌لیله‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێك له‌ سۆشیال میدیاكان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رووداوێكی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سووتاندنى دارستانێكیان گه‌رم كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هێناوه‌ته‌وه‌ سه‌رخه‌ت.

دارستانى ده‌ستكردنى جه‌لیله‌، ساڵى هه‌شتاكان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌یان دارى سنه‌وبه‌رى لێچێندراوه‌، له‌ مانگى ئابی ساڵى 2020 به‌هۆى لەدەستدەرچوونی ئاگر لە دەستی  چه‌ند گەشتیارێكەوە نزیکەی دۆنمێکى سووتاوه‌.

به‌ قسه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ نێرگله‌كێش بوونه‌ و ئاگر له‌ده‌ستیان په‌ڕیوه‌ته‌ ناو دارستانه‌كه‌.

ئاگرێک بیست دۆنم دارستانی دەستکردی چەناخچیانی سووتاند

ئاگرێک بیست دۆنم دارستانی دەستکردی چەناخچیانی سووتاند

964 ڤیدیۆیه‌كى محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجەى بینیوه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تۆماركراوه‌، هه‌ندێك قسه‌و ده‌نگۆى سۆشیال میدیاكان ره‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ داره‌كان وشكبوونه‌ و توێکڵی دارەکانیش لێکراونەتەوە، ده‌ڵێت “ئه‌مه‌ دوورە لە راستییەوە”.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه‌ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، ده‌بیندرێت به‌شێكى داره‌كان وشكبوونه‌ و توێكڵیان پێوه‌ نه‌ماوه‌.

دوێنێش لیژنه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى ئه‌م دارستانه‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى راستى رووداوى ناو دارستانه‌كه‌ و قسه‌ و ده‌نگۆى سۆشیال میدیاكان به‌راورد بكه‌ن.

رێبین نوره‌دین، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌رپێچییه‌كان له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ به‌ 964ـى وت، به‌هۆى سووتاندنه‌كه‌ى سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 45 دارى گه‌وره‌ى ئه‌م دارستانه‌ وشكبوونه‌ و توێكڵى داره‌كان ده‌وه‌رن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌ “توێكڵى داره‌كان لێنه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو به‌هۆى سووتاندن و وشكبوونیانه‌وه‌ وه‌ریون”.

باسی له‌وه‌ش كرد، پلانێك هه‌یه‌ ئه‌مساڵ، ئه‌م داره‌ وشكبوانه‌ له‌ رێگه‌ى فرۆشتنى ئاشكراوه‌ بفرۆشرێن و به‌ پاره‌ى فرۆشتنه‌كه‌ش دارى نوێ له‌جێی داره‌ سووتاو و وشكبووه‌كان بچێندرێنه‌وه‌.

راوچییەکانی هەڵەبجە مۆڵەتیان پێدەدرێت

راوچییەکانی هەڵەبجە مۆڵەتیان پێدەدرێت