دانانی شۆشتە بۆ کۆڵانەکانی گردەڕەشە. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
بە پارەی شارەوانی
گردەڕەشەی گەوره كۆنكرێت ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر دروستکردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک له گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره دێته جێبه‌جێكردن.
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە گوندی گردەڕەشەی گەورە، بە گوژمەی نزیکەی 300 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێك له ناو گونده‌كه‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه لەپێناو رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باراناو لە سنووری شارەوانیی پیرزین، ده‌ست به دانانی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی كراوه.