دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا

کۆمپانیایەکی فرۆشتنی دەرمان لە سلێمانی داخرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە گەڕەکی رزگاری سلێمانی، کۆمپانیایەک کە کاری گەیاندن و فرۆشتنی دەرمانی گیایی، بەهێزکردنی جەستە و جوانکاری دەکرد، داخرا و دەستگیرا بەسەر “بڕێکی زۆر” لە دەرمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023، د. باوان عەبدولڕەحمان، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرچاوەی بەشێک لە ئەو دەرمانانەی کە کۆمپانیاکە فرۆشتوونی دیارنییە و زۆربەیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە.

“کۆمپانیاکە خۆی رێکەوتی بەسەرچوونی لە دەرمانەکان داوە لەسەریان نوسیویەتی کە بەکاردێن بۆ شەکرە، قەڵەوی، لاوازی، زەخت و نەخۆشییەکانی دڵ”، د. باوان عەبدولڕەحمان وای وت.

لە حاجیاوا شەش شوێنی پزیشکی داخران

لە حاجیاوا شەش شوێنی پزیشکی داخران

یەکێکی دیکە لە کارە نایاساییەکانی کۆمپانیاکە ئەوەیە کە دەرمانی گیایی بەشێوەیەکی ناتەندروست و بەدەر لە رێنماییەکان گواستووەتەوە.

کۆمپانیاکە دەرمانەکانی بەشێوەی ئۆنلاین فرۆشتووە و “پارەیەکی زیاتری لە خەڵک وەرگرتووە بەراورد بە نرخی بازاڕ”.