پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی _ وێنە: 964
كۆمپانیای جێبه‌جێكار لێدوانی نییه
48 ده‌زگای چاپ و كتێبخانه بایكۆتی پێشانگای كتێبی سلێمانی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
48 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و كتێبخانه له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی كوردستان، رایانگه‌یاند به‌شداریی پێشانگای سلێمانی ناكه‌ن، وته‌بێژی كتێبخانه ناڕازییه‌كان ده‌ڵێت، كۆمپانیای ریكخهر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكات.
ئه‌وان ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رێكخه‌ری پێشانگاكه رێكبكه‌ون، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا خۆیان پێشانگایه‌كی كتێب رێكده‌خه‌ن.
شێخ كامیل محه‌مه‌د خاوه‌نی كتێبخانه‌ی چوارچرا له سلێمانی، به نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا و كتێبخانه ناڕازییه‌كان قسه ده‌كات و به 964ی راگه‌یاند، دوو تێبینی و دوو داواكاریمان له كۆمپانیای رێكخه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون هیچی جێبه‌جێ بكه‌ن.
شێخ كامیل ده‌ڵێت، “داوامان كرد ماوه‌ی پێشانگاكه له 10 رۆژه‌وه بكرێته 11، كه زۆربه‌ی پێشانگای كتێبی جیهانی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌م جۆره‌یه، داوامان كرد بۆ كرێی پێشانگاكه له بری دۆلار دینارمان لێ وه‌ربگرن، کە بۆ هەر مەترێک ئەوان حەفتا دۆلاریان داناوە و ئێمەش وتمان با 100 هەزار دینار بێت، هه‌روه‌ها داواكاری ئه‌وه‌مان هه‌بوو ریكلام بۆ پێشانگاكه بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێبینی كاره‌با و رووناكی و دابینكردنی گه‌راجی وه‌ستانی ئۆتۆمبیڵمان هه‌بووه”.
“كۆمپانیای رێكخه‌ر ئاماده‌نه‌بوو هیچ یه‌كێك له‌و داوایانه جێبه‌جێ بكات، چوار رۆژ مۆڵه‌تمان پێدابوون، گفتوگۆی زۆرمان كرد، دوو رۆژی دواتریش هه‌ر وه‌ستاین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به ده‌م داواكارییه‌كانمان نه‌هاتن، بۆیه بڕیارمان دا بایكۆتی پێشانگا بكه‌ین”، شێخ كامیل محه‌مه‌د وای به 964 وت.
964 په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل كرد، كه رێكخه‌ری پێشانگهكهیه، گوڵان نیروان به‌ڕێوه‌به‌ری ماركتینگی كۆمپانیاكه وتی، “پێشانگه‌كه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستانه و ئێمه لایه‌نی جێبه‌جێكاری پێشانگاین، بۆیه هیچ لێدوان و روونكردنهوهیهكمان بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و كتێبخانه‌كان نییه”.
بڕیاره له رۆژانی 23.11.2023 تا 2.12.2023 پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
15یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە