مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە سلێمانی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پاڵەوانیەتیی عەرەب بەڕێوەیە
پایسکلسواریی عێراق لە سلێمانی کۆتایی بە کەمپەکەی هێنا
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
هەڵبژاردەی پایسکیلسواریی عێراق کۆتایی بە کەمپی مەشق و راهێنان هێنا و ئامادەیە بۆ پاڵەوانیەتیی عەرەب.
لە رۆژانی 1 تا 11ـی ئەم مانگە و لە شاری سليمانی، هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵمپی پایسکلسواریی عێراق کەمپێکی مەشق و راهێنانیان رێکخست.
عەبدولقادر نورەدین ئەندامی فیدراسیۆنی عێراق و سەرپەرشتیاری کەمپەکە بە 964ـی وت، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لە سلێمانی ئەم کەمپەیان کردووەتەوە و کارەکەشیان سەرکەوتووبووە.
وتیشی، لە کەمپەکەدا پێیان باش بوو پایسکلسوارانی لاوان و ئۆڵمپی پێکەوە مەشقەکان ئەنجام بدەن، چونکە لە داهاتوودا بەشداری دوو پاڵەوانیەتیی دەکەن.
هەردوو هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵمپیی عێراق ژمارەیان 17 پایسکلسوارە، کە تەنیا چوار پایسکلسواری کورد لە ریزی هەردوو هەڵبژاردەکەدا هەن، هەردوو هەڵبژاردەش ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەبە، کە بڕیارە لە مانگی 12 رکابەرییەکانی لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا