583 لە سێدارە دراون

ئەمساڵ هەموو رۆژێک دوو کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 583 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و لەو رێژەیەش 83 کەسیان کورد بوون، ئەوە زانیاری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

رێکخراوەکە کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ سێشەممە 10.10.2023 رایگەیاندووە، لەناویاندا 13 ژن هەبوون و سیانیشیان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە.

رێکخراوەکە دەڵێت زۆرترین لەسێدارەدان لە بەندینخانەی ئەلبۆرز بووە بە 90 کەس، دواتر بەندینخانەی کرماشان بە 50 کەس و کەمترین لەسێدارەدانیش لە بەندینخانەی پارێزگای مەرکەزی بووە بە 21 کەس.

“318 کەسیان بە هۆکاری مادەی هۆبەر لەسێدارە دراون و 184 کەس بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و ئەوانی دیکەش بە تاوانی چالاکیی سیاسی، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، دەستدرێژی بە زۆر و دزینی چەکدارانە لەسێدارە دراون”، ئەوەش زانیاریی ناو راگەیەندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

هەنگاو: لە رۆژهەڵات ژنێک بە دەستی باوک و مامی کوژرا

هەنگاو: لە رۆژهەڵات ژنێک بە دەستی باوک و مامی کوژرا