وێستگەیەکی کارەبا. وێنە: سۆشیال میدیا
بۆ هه‌موو شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانە
تا مانگێكی دیكه داشكانی قه‌رزی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران رایگه‌یاند، تا زیاتر له مانگێكی دیكه داشكانی 15%ی قه‌رزی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن سوود له ئۆفه‌ره‌كه وه‌ربگرن.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم به 964ی راگه‌یاند، ئۆفه‌ری داشكانی قه‌رزی كاره‌با به رێژه‌ی 15% تا 16ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داشكانه‌كه بۆ هه‌موو شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه‌ش داوامان كرد بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش فه‌راهه‌م بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هاوڵاتیان به رێژه‌یه‌كی باش پێشوازییان له‌و ئۆفه‌ره كردووه و قه‌رزه‌كانی كاره‌با ده‌ده‌نه‌وه.بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێم لە رێکەوتی 3.6.2021 بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی 15% دەرکرد و لەوکاتەشەوە ساڵانە ئەو بڕیارە دەردەکرێت و تا ئێستا چەند جارێکیش وادەکەی درێژ کراوەتەوە.