لۆگۆی جامی ئاسیا 2023
نرخەکەی هەرزانە
سبه‌ی بلیتی یارییەکانی جامی ئاسیای 2023 به‌رده‌ست ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنه‌ی رێكخستنی جامی ئاسیای 2023 له قه‌ته‌ڕ رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه بلیتی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌خرێته بازاڕ و هانده‌ران ده‌توانن بیكڕن.
جامی ئاسیای 2023 له ماوه‌ی 21.1.2024 تا 10.2.2024 له قه‌ته‌ڕ له نۆ یاریگه‌ی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش یه‌كێكه له تیپه به‌شداره‌كان.
لیژنه‌كه رایگه‌یاندووه، نرخی بلیته‌كان له 25 ریالی قه‌ته‌ڕییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 9 هه‌زار دیناری عێراقی بۆ هه‌ر یارییه‌ك، به‌ڵام پاكێجی جیاوازیش هه‌یه به نرخی دیكه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه براوه‌ی جامی ئاسیای 2007ـه، له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه له ته‌ك ژاپۆن، ئیندۆنیسیا و ڤێتنام.
پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیای 2023 به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده دێته ئه‌نجامدان.